ئەی بەندەری دۆست،
ئەی کەشتی دوژمن
دیوانێکی شیعری نوێ یە، بەم زووانە دەکەوێتە
بەردەستی خوێنەران...

پچڕاندنی ملوانکەکان
شەو و ڕۆژ من ملوانکەیەک دەپچڕم و دووبارە دەیهۆنمەوە
شەو و ڕۆژ چرکەکان لە یەک دەپچڕم و دووبارە دەیانهۆنمەوە...
دەیانهۆنمەوە، بەڵام بۆم نابنەوە بە ڕۆژ،
بەسەعات، بە مانگ. ساڵەکان دەپچڕم و دووبارە بۆم
ناهۆنرێنەوە. بۆم نابنەوە بە زەمان.
من گوڵەکان دەپچڕم و دووبارە بۆم ناکرێنەوە بە
باغ
موروی تیشکەکان دەپچڕم و بۆم نابنەوە بە ڕوناکی
وشە لە وشە دەپچڕم و بۆم نابنەوە بە کتێب
تاریکی لە تاریکی دادەبڕم و بۆم ناکرێنەوە بە
شەو، باڵ وەها لە باڵ جیادەکەمەوە، بۆم نابێتەوە
بە فڕین...
ئەی برای غەمگینم، کە وەها بۆ موروەکان دەگریت...
مردن ئەوەیە کە ئیدی ملوانکەکانمان بۆ ناهۆنرێتەوە.
گەڵامان بۆ نادرێتەوە لە گەڵا ... حەرفمان بۆ
نادرێتەوە لە حەرف ... تیشکمان بۆ نادرێتەوە لە
تیشک.
بەڵام دەبێت بەردەوام ئەم ملوانکەیە بپچڕین و
بیهۆنینەوە، دەبێت بەردەوام ڕاستییەکان بپچڕین
و بیانهۆنینەوە، خەونەکان بپچڕین و بیانهۆنینەوە،
خەندەکان بپچڕین و بیانهۆنینەوە.
وەک چۆن ژیانی ئەم باڵندە گەمژانە فڕین و نیشتنەوەیە
عومری من و تۆش، پحڕانی ملوانکەکانی بوون و عەدەمی
هۆنینەوەیە.
 |
| |
هەڵهاتن لە بۆشایی
نیگایەک لە جەوهەری ئەو هێزەی ئێستا لە هەناوی
کۆمەڵگای ئێمەدا دەجوڵێت
بەختیار عەلی
|
شتێکی گەورە ناوەوەی دونیای
ئێمە دەهەژێنێت، هێزێکی خەوتوو و فەرامۆشکراو کە
هێدی هێدی دەیەوێت ببزوێت و هەستێت و بێتەدەرێ.
سروشتی ئەم هێزە وەک هەموو هێزە مێژووییە
بزوێنەکان نادیارە، کۆکردنەوەی لە ژێر یەک
ناونیشاندا ئەستەمە و ناونانی بە یەک ناو نەشیاوە،
هێزێکە دەجوڵێت و بۆ کردارێکی مێژوویی دەگەڕێت کە
هێشتا بە ڕوونی هیچ شتێک لە جەوهەری ئەو کردارە
دیار نییە، بەڵام هێزێکە دەیەوێت شتێک بکات کە لە
شتەکانی تر ناچێت... لە ئێستادا گرنگ نییە ئەو
هێزە چی دەکات، چونکە ئەوەی ئێستا جێگای تێڕامانە
ئەوەیە کە ئەم هێزە لێرەیە، دوای غیابێکی مێژوویی
گەورە، دوای وەستانێکی گەورە، ئێستا شتێکی
نائاسایی لە هەناوی مێژووی ئێمەدا دەجوڵێت...
...
ئەمجۆرە ساتانە لە مێژوودا تەنیا بە سیاسەت
ناخوێنرێنەوە، سیاسەت هەمیشە گەمەی دەسەڵات و
دۆڕان و بردنەوە دەکات، ڕۆشنبیر بەبڕوای من دەبێت
دیمەنەکە لە ئاستێکی دیکەوە سەیربکات، لە جێگایەکی
دیکەوە تەماشایبکات. لە بەرئەوەی ڕۆشنبیر کەسێکە
پێش سیاسەت و دوای سیاسەت دەبینێت، هەڵوێست و
تێگەیشتنی ڕۆشنبیر دەبێت تێپەڕاندن بێت لە هەڵوێست
و تێگەیشتنی سیاسی، بۆئەوەی ئەگەر و ئاسۆ
مێژووییەکان لە پشت ستراکتور و پێکهاتی ئەمڕۆوە
بدۆزێتەوە. بۆئەوەی لەم ساتە تێبگەین دەبێت لە
چەمکێکی گرنگی تر تێبگەین، چەمکێک کە ئێمە هەرگیز
قسەمان لەسەر نەکردوە، بەڵام قووڵ لە هەناوی بوونی
ئێمەدا دانیشتووە...
٢٢-٦-٢٠٠٩
|
|
زیاتر بخوێنهوه... |
| |
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
کەوتە بەردیدەی خوێنەران...
|
| |
دادگایی کردنی جەللاد یان دادگایی کردنی عەدالەت
عەدالەت لە ڕۆمانی (شاری مۆسیقارە سپیەکان)
موحسین ئەدیب
|
لە ڕاستیدا یەکسانکردنی
عەدالەت بە تۆڵەسەندنەوە وەک لە کۆمەڵگەی ئێمەو
زۆرینەی کۆمەڵگەکانی تردا هەیە، دەرەنجامی
خەمساردی و بێباکیمانە برامبەر ئەو مەسەلە
میحوەریە، وەک موسای بابەک دەڵێت:
(وەڵامی مرۆڤ بۆ ئازار ئەوە نیە ئازاری تر دروست
بکات، ژان لەسەر ژان کەڵەکە بکات، ئەوە وەڵامە
سادەب بێماناکەیە...)
واتە مەسەلەکە ئەوەیە کە ئێمە بیر ناکەینەوە بۆیە
بابەتێکی گرنگی وەک عەدالەت یەکسان دەکەین بە تۆڵە
سەندنەوە لێرەوەیە شەڕی گەورەی حەلیم شێواز ئەوەیە
کە ئێمە دەبێت لە شوێنێکدا بوەستین و چیدی بیر لە
عەدالەت نەکەینەوە، بێگومان عەدالەت بەمانای تۆڵە
سەندنەوە نەک بەمانا حەقیقیەکەی...
٢٢-٦-٢٠٠٩
|
|
زیاتر بخوێنهوه... |
| |
بەختیار عەلی؛ لە گفتوگۆیەکی
کراوەدا:
ڕەخنەگرمان هەیە زەوقی خوێنەر دەشێوێنێ، بەڵام
خوێنەریشمان هەیە زۆر زیرەکانە کۆدەکان ئاشکرا
دەکات
ئا: ڕەخنەی چاودێر
|
- زۆرم بەلاوە سەیرە
هەندێک کارئەکتەری ڕۆمانەکانم بە کەسایەتی سیاسی
واقیعی کوردی دەشوبهێنرێن.
- هەرنوسەرێک ڕەگەزێکی تایبەتی خۆی هەیەو هەر
تێکستەو بەڕێگایەک لە ڕێگاکان فێڵ لە زەمەن و لە
خوێنەر دەکات بۆیەم من پێموایە کارێکی قورسە لە
ئێستادا بڕیار لەسەر ئەوە بدەین لە سەدساڵی
ئاییندەدا چی دەخوێنرێتەوە.
٢٢-٦-٢٠٠٩
|
|
زیاتر بخوێنهوه... |
| |
گەڕاڵەکان و نهێنییەکانیان
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (کۆشکی باڵندە غەمگینەکان)
ی بەختیار عەلی
ڕەخنەی چاودێر
ئا: پێشەوا محەمەد
بەشی یەکەم |
- لێرەوە یەکێک لە ئەرکەکانی
ئەدەب ئەوەیە، لەهەر دۆخ و سەردەم و ڕووداوێک دا،
جوانییەکمان بۆ زیندوو بکاتەوەو پیشانمان
بداتەوە...
- بەچوونە قوڵاییەکانی ناخی سەوسەن فیکرەت و ئەو
کردار و قسەو گفتو گۆیانەی دەیکات، دەتوانین بڵێین
سەوسەن فیکرەتیش یەکێکە لە گەڕاڵەکان...
گەڕاڵەکان کێن؟
لەڕاستیدا ئەو پرسیارەی کە لێرەدا سەر هەڵدەدات
ئەوەیە: ئاخۆ دەتوانین بڵێین لە پاڵ
کامەرانی سەلما و خالید ئاموون و مەنسوڕ ئەسریندا،
سەوسەن فیکرەتیش یەکێکە لە گەڕاڵەکان و ئەویش لە
جێگەکەی خۆیەوە وەک هەر یەک لەو سیانە، هەموو
جیهانی تەی کردووە؟
٢٢-٦-٢٠٠٩
|
|
زیاتر بخوێنهوه... |
| |
گەڕاڵەکان و نهێنییەکانیان
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (کۆشکی باڵندە غەمگینەکان)
ی بەختیار عەلی
ڕەخنەی چاودێر
ئا: پێشەوا محەمەد
بەشی دووەم |
- ئێمە لەم ڕۆمانەدا دەبینین
خالید ئاموون دووای هەشت ساڵ گەڕان بە جیهانداو
ڕاوکردنی ئەو هەموو باڵندەیە، هێشتا نەیتوانیوە
خۆی بدۆزێتەوەو درک بە جوانی و هێزی ناوەوەی خۆی
بکات...
- یەکێکی تر لەو هەوڵ و لەو نهێنیانەی کە
گەڕاڵەکان پێیهەڵدەستن، بریتییە لە هەڵمەتی بە
کورد کردنی سەرجەمی جیهان لەڕێگای باڵندەکانەوە...
٢٢-٦-٢٠٠٩
|
|
زیاتر بخوێنهوه... |
| |
بۆ ئەوەى باڵندەکانیش بە دەردى غەزەلنووس نەڕۆن
سوارە نەجمەدین
|
نووسەرى زیندوو ئەوەیە دواى
خۆى ژیان بدات بە پاڵەوانەکانى، هەر بۆیە پەروانە
و سەریاس و جەلادەت وردە وردە شوێنى بەختیار عەلى
دەگرنەوە، ئەوە نووسەر نیە بە دواى خدرى زیندەیا
وێڵبێت، ئەوە پاڵەوانى دەقێکى زیندووە ئاوی حەیاتى
خواردووەتەوە، نووسەرى راستەقینە بەدواى پاڵەوانى
نەمردا دەگەرێت، هاوکات هیچ هێزێک نیە لە دونیادا
بتوانێت غەزەلنووس بکوژێت، بەڵام زۆر بە ئاسانى
نووسەرەکەى فەرامۆش دەکرێت دەتوانرێت وا بکرێت
کتێَبەکە زۆر بە بێ دەنگى تێپەڕێت، کە زەرەرمەندى
یەکەم لێرەدا نووسەر نیە، بەڵکو ئەدەبیاتە، ئەوەى
من لێرەدا دەخاتە بەردەم پرسیار، گوزەرکردنى
(غەزەلنووس و باغەکانى خەیاڵ)ە، بەو فەزاى
بێدەنگیەدا...
٢٢-٦-٢٠٠٩
|
|
زیاتر بخوێنهوه... |
| |
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
کوردستانی نوێ - ئەدەب و هونەر
|
سەفەر و گەڕان گۆڕانکارییەکی
زۆری لە کامەرانی چەقۆکێشدا دروست کردبوو و دووای
سەفەر هەشت ساڵیەکەی و لە وەڵامی پرسیارەکەی
سەوسەندا دەڵێ: (ناخانم، مرۆڤ کە بە جیهاندا گەڕا،
کە بەڕاستی بە جیهاندا گەڕا، مەبەستم ئەوەیە کە لە
ڕوحلەبەرەکانی تر نزیک بۆوە، ناتوانێ کەس بکوژێت)
ئایا سەفەر و گەڕان دەتوانێت ڕقی هەمووان بگۆڕێت
بە خۆشەویستی و جوانیی تیادا دروست بکات؟
ئەم ڕۆمانە پێماندەڵێ نەخێر، تەنها دەتوانێت ئەو
کەسانە بگۆڕێت کە بە دڵ...
٢٢-٦-٢٠٠٩
|
|
زیاتر بخوێنهوه... |
| |