ڕونکردنەوەیەکی بچوک
خوێنەرانی بەڕێزی ڕۆمانی
«غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ»
ئاگاداردەکەینەوە کە لە لاپەڕە 65 دا
هەڵەیەکی چاپ هەیە هیوادارین لای خۆیانەوە
چاکیبکەنەوە، لە ناونیشانی بەشەکەدا
نوسراوە ئازاری 74 لە کاتێکدا ڕاستەکەی 75
ـە. لەگەڵ داوای لێبوردنی زۆردا...
لەگەڵ ڕێزی زۆرماندا |
ئاگاداری
ئاگاداری گشت خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه، که به‌م زوانه مه‌له‌فێکی
تایبه‌تی له‌ناو ماڵپه‌ره‌که‌دا بۆ ڕۆمانه نوێکه‌ی نوسه‌ر
(غه‌زه‌لنوس و باغه‌کانی خه‌یاڵ)
ده‌که‌ینه‌وه، جا هه‌رکه‌س لێدوانی هه‌یه با بۆ
ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌ی بنێرێت به فایلی ۆرد یان تێکست که به فۆنتی
یونی‌کورد نوسرابێت یاخود به فۆنتی ته‌هۆما، تا بتوانین له‌ناو ماڵپه‌ره‌که‌دا
بڵاوی بکه‌ینه‌وه، له‌دوای ڕه‌زامه‌ندی نوسه‌ر له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان
ئیمه‌یڵ: 
به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ر |
|
|
غه‌زه‌لنوس و به‌غه‌کانی خه‌یاڵ
نوێترین ڕۆمانی نوسه‌ره و که‌وته
به‌رده‌ست خوێنه‌رانی... |
* «خەیاڵ ڕێگایەکی تیانییە بمانبات بۆ
بەھەشت، ئا، من لە ئەزموونی خۆمەوە
قسەدەکەم، خەیاڵ چەکێکە لە چەکەکانی شەڕ
لە جەھەنەمدا ... بەلامەوە گرنگ نییە
بەھەشت دروستبکەم، ھەرگیز بۆ بەھەشت
نەگەڕاوم، بیرم لە شتی وا نەکردۆتەوە. من
بە کۆمەکی خەیاڵ بەسەر زەویدا دەگەڕێم ...
بە ناو باغە شاردراوەکانی ناو مرۆڤدا.
خەیاڵ شتێکە یارمەتیم دەدات پتر لە مرۆڤ
تێبگەم ... خەیاڵ بازدان نییە بەسەر
حەقیقەتدا بۆ ناو خەون ... تۆ بە ھەڵە
تێگەیشتوویت ... تەواو بە ھەڵە لە من
تێگەیشتوویت. ئەوسەری خەیاڵ حەقیقەتە،
ئەوپەڕی حەقیقەتە، لەوانەشە مردن بێت،
چونکە مردن ھیچ نییە جگە لەو پەڕی
حەقیقەت»
|
لە گفتوگۆیەکی نێوان «غەزەلنوس» و
«بارۆنی خەیاڵ» ـەوە |
* «باغەکانی خەیاڵ بۆیە جوانن چونکە نابنە
دیکۆری حەقیقەت. گەر خەیاڵ ببێتە شتێک کە
ڕاستی دەشارێتەوە، دەبێتە ھێزێکی ترسناک
... بمبورە ئەی برای غەریب، واھەستدەکەم
تۆ دەتەوێت من و تۆ پێکەوە شتێک
دروستبکەین کە پیسی و ناشیرینی ئەم شارە
بشارێتەوە ... گەر دەتەوێت خەیاڵی من
کۆمەکت پێ‌بکات، شتێک مەکە ئەم ھەموو
دزێوییە نەبینین. خەیاڵ سەفەرێکی قەشەنگە،
بەڵام نابێت کارەسات لەبیر مرۆڤ بەرێتەوە»
|
لە گفتوگۆیەکی نێوان «غەزەلنوس» و
«بارۆنی خەیاڵ» ـەوە |
|
|
زیاتر بخوێنه‌وه... |
|
چاوپێکەوتنی به‌ختیار عه‌لی لەگەڵ
رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر
سازدانی: ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی |
به‌شی یه‌که‌م:
- پارتی و یه‌کێتی دوو هونه‌رمه‌ندی
گه‌وره‌ن له‌وه‌ستاندنی زه‌ماندا...
- هه‌مووکه‌س ده‌توانێت له ئینته‌رنێتدا
خۆی بکات به جیڤارا، به‌ڵام له‌شکرێک
له‌م جیڤارایانه‌ی ئینته‌رنێت ناتوانن
کاریگه‌ری وتارێکی ڕسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر
واقیع هه‌بێت، ئه‌و جۆره نوسه‌ر و
لایه‌نانه زۆربه‌یان به ئه‌خلاقیاتی
ده‌سه‌ڵات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌که‌ن...
- به‌گشی ئه‌م فۆڕمه سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆ
ئێمه تیای ده‌ژین، دیموکراسیه‌تێکی
درۆزنه، دیموکرسیه‌تی کڵێشه‌یی و درۆزنیش
ده‌شێت چه‌ند ساڵێک بژی...
به‌شی دووه‌م:
- ئیسلام جیاواز له دینه‌کانی تر، هه‌ر
له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونیدا تیۆره‌یه‌کی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه لایه‌نه‌ی پێ‌بوو،
که پیاده‌کردنی پێویستی به توندوتیژی
هه‌بوو... |
|
|
|
چاوپێکەوتنی به‌ختیار عه‌لی لەگەڵ گۆڤاری
لڤین
گفتوگۆی یاسین عومه‌ر و هێمن باقر -
دووابه‌ش
|
- ئێمه له تاریکیه‌کی گه‌وره‌دا
ده‌ژین، ڕاستیه‌که‌ی ئێمه له
شه‌وه‌زه‌نگێکی گه‌وره‌داین...
- سێکس له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌بری
ئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی دروستکردنی
کاراکته‌ری به‌هێزدا هێزێکی خوڵقێنه‌ربێت،
بوه‌ته دیارده‌یه‌ک مرۆڤی لاواز و
بێکاراکته‌ر دروستده‌کات، په‌یوه‌ندی
به‌چه‌مکی ئازادیه‌وه نه‌ماوه...
- کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی دونیای ئێمه
ئه‌و جیهانه کارتۆنیه‌یه که‌بۆخۆمانمان
دروستکردوه، هه‌موو شته‌کانی دونیای
ئێمه کارتۆنین، کۆمه‌ڵێک زانکۆ‌و ده‌زگاو
ڕاگه‌یاندن و سه‌ندیکاو یه‌کێتی و
په‌رله‌مانی کارتۆنیمان دروستکردووه‌و
خۆشحاڵین، به‌گشتی ئێمه له دونیایه‌کی
کارتۆنی و ماڵێکی کاتۆنیدا ده‌ژین... |
|
زیاتر بخوێنه‌وه... |
|
به‌ختیار عه‌لی... له دیدارێکی تایبه‌ت بۆ ره‌خنه‌ی چاو‌دێر
"سازدانی: مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی"
|
به‌شی حه‌وته‌م:
- پێموایه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌و پێش
ئێمه‌شدا ئایدۆلۆژیاکان زه‌برێکی زۆر
کوشنده‌یان له خه‌یاڵی ئه‌ده‌بیو هونه‌ری
ئێمه‌دابێت، به‌جۆری ئێستاش ئه‌ده‌بیاتی
ئێمه له‌ده‌ستی ده‌رباز نه‌بووه...
- کوشتنی خه‌ون مایه‌ی جورئه‌تی
بیرکردنه‌وه نوسین بوو. مرۆڤ که خه‌ونی
نه‌بوو،
ئیدی خۆی بۆ خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه
ته‌رخانده‌کات. ئیتر ناترسێت که‌س هیچی لێ
زه‌وتبکات... چونکه ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێت
زه‌وتی بکه‌ن، پێشتر زه‌وتکراوه...
به‌شی هه‌شته‌م:
- گه‌وره‌بوون ژه‌هرێکه دڵۆپ دڵۆپ
ده‌چێته گیانته‌وه، ئاسان نیه مرۆڤ
باوه‌ڕ به‌وه
بهێنێت که چیدی منداڵ نیه...
- مرۆڤ ئه‌وکات گه‌وره‌ده‌بێت که
هه‌ستده‌کات پرسیارێکی ڕاسته‌قینه‌ی
هه‌یه‌و
ده‌بێت خۆی بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی بگه‌ڕێت.
پرسیارێک که‌س ناتوانێت وه‌ڵامت
بداته‌وه،
مامۆستاکان و دایکان و باوکان ناتوانن
بتخه‌نه سه‌ر یه‌قین، هه‌رکات مرۆڤ بووه
خاوه‌ن پرسیارێکی وه‌ها، ئیدی
گه‌وره‌بووه‌و پێی ناوه‌ته
کامڵبوونه‌وه. مرۆڤ
به‌ته‌واوه‌تی گه‌وره‌نابێت تاپرسیارێکی
له‌وجۆره‌ی نه‌بێت...
به‌شی نۆهه‌م:
- من هه‌میشه مۆسیقار بووم، به‌ڵام
به‌دبه‌ختترین جۆری مۆسیقار، مۆسیقارێک
به‌بێ ئامێر...
- بهێنه پێش چاوی خۆت تۆ مۆسیقارێکی باش
بیت و له ئۆرکسترایه‌کدا کار بکه‌یت
شه‌ش مۆسیقاری نه‌زانی دیکه‌ی تێدابێت،
ئه‌وه چ عه‌زابێکی گه‌وره‌یه. وه‌ک
ئه‌وه‌یه
نوسه‌ر بیت و حوکمت بده‌ن له‌گه‌ڵ سێ چوار
نوسه‌ری نه‌فامدا کتێبێک بنوسیت.
من مردنم له‌وه پێباشتره...
به‌شی ده‌یه‌م:
- خۆشه‌ویتی و جنسیش له‌بنه‌ڕه‌تدا یارین،
دوو سروشتیترین یارین که‌له‌گه‌ڵ
مرۆڤدا له‌دایک ده‌بن...
- له وڵاتی ئێمه‌دا خوێندنه‌وه‌و نوسین
وه‌ک جۆرێک له خۆسه‌رقاڵکردنی کاتی
بێ‌کاری سه‌یر ده‌کرێن... جۆره شتێک مرۆڤ
بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بێ‌ئیشی
به‌کاریده‌هێنێت. ئه‌و بۆچونه وایکردوه
نوسه‌ر له‌ژینگه کۆنه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی
خۆیدا
هه‌میشه وه‌ک بونه‌وه‌رێکی زیاد ومشه‌خۆر
ته‌ماشا بکرێت
به‌شی یانزه‌هه‌م:
- ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌ڵێن بۆ گۆڤاری
ڕه‌هه‌ند ده‌رناچێت، چه‌ندین جار پرۆژه‌و
پێشنیارمان بۆ کردون و داوای کۆمه‌کمان
لێکردون و به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتون...
- له‌و شوێنه‌دا که وزه‌ی فیکری هه‌یه
پاره نیه، له‌و جێگایه‌دا که پاره
هه‌یه وزه‌ی
فیکری نیه، ئه‌م دوانه‌ش به‌یه‌که‌وه
کۆنابنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نه ڕه‌هه‌ند
و نه هیچ
گۆڤارێکی تیۆری جیدیتریش ده‌رناچێت...
به‌شی دوانزه‌هه‌م:
- خه‌یاكی چه‌نده‌ها ڕۆمانم له‌سه‌ردایه
که‌هه‌موویان کاتی زۆریان ده‌وێت، هێدی
هێدی له دیوانێکیشدا کار ده‌که‌م...
- من هه‌ندێک ڕۆژنامه‌نوس، نه‌وه‌ک به
برا نازانم، به‌ڵکو به‌خراپترین و
دزێوترین
خه‌ڵکی کۆمه‌ڵی خۆمانیان ده‌زانم...
- من حه‌زناکه‌م دڵی که‌س بشکێنم، به‌ڵام
تاماوه‌یه‌کی درێژ و دیاری نه‌کراوی تر
چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ناکه‌م...
به‌شی سیانزه‌هه‌م: (سه‌باره‌ت به
ڕۆمانه نوێکه‌ی)
- کێشه‌ی بارۆنی خه‌یاڵ له‌سه‌ره‌تاوه
تاکۆتایی ئه‌وه‌یه که‌نازانێت له‌گه‌ڵ غه‌زه‌لنوسدا
سه‌روکاری له‌گه‌ڵ چ کاراکته‌رێکدایه...
- من نوسه‌رێکی مێژوویی نیم، من له‌سه‌ر
ئه‌م ساته ده‌نوسم، له‌به‌ر ئه‌وه پتر
تاریکی ئه‌م ساته ده‌نوسمه‌وه، ئیدی
نازانم تاریکی سه‌رده‌مه‌کانی تر چۆن
بووه، من
له‌مێژووی ئێستادا ده‌ژیم، ئه‌م مێژووه
ئازارم ده‌دات. پێم وانییه مێژوویه‌کی
جوان
بێت...
- خوێنه‌ر له‌بیرکه، به‌ڵام مرۆڤ له‌بیر
مه‌که، خوێنه‌ر له‌بیرکه، به‌ڵام کۆمه‌ڵ
له‌بیر
مه‌که، خوێنه‌ر له‌بیرکه، به‌ڵام
خوێندنه‌وه له‌بیر مه‌که. ئه‌مه یاسا
زێڕینه‌کانی
ئیشکردنه له‌بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و
فیکردا... |
|
زیاتر بخوێنه‌وه... |
|