left top right
Bachtyar-Ali.COM
spacer4
arrow Contact GuestBook Gallery About About This Website Home right
under
 
مەملەكەتى دەرگاكان
ئاسۆ جەبار
"سەفەرێكى ئەفسانەيى، كەرنەڤاڵێكى بێكۆتايى"
(شكاندنى زەمەن و تێپەڕاندنى سنورەكانى روانين لەقەسيدەى (دەرگاكان) ى بەختيار عەلیدا)


تەنيا زمانە كە دەمێنێت. (فلۆپێر)
هەر وشەييەك واتايەكي شاراوە، بەڵام حاشاهەڵنەگرو تاقانەي هەيە ئەركيشی ئاشكراكردنی ئەم واتايەيە. (پارت)
ئەدەبيات يان هەموو شتێكە، يان هيچ شتێك. "جۆرج باتايی"

دنياى دەرەوەى ترادسيۆنى رۆشنبيرى و ئەدەبى و هونەرى دنيايەكە لێوانلێو لەجياوازى، دنياكە بۆ دۆزێنەوەى كڵێشەسازييەكى ديكەى روانين، خەياڵگەيەكە بۆ گەڕان بەدواى نەبينراوەكاندا، دنياى پاش كاريزما بچوكەكانەو دنياى دەرەوەى ميتافيزيكاو دەرەوەى خەياڵگەيەكە سنوردارو دياريكراو، دنيايەكە لەدەرەوەى حيكايەتە بچوكەكانو خەياڵگەيەكە بۆ دۆزينەوەى ناكۆكی و بەرپاكردنى ملمڵانێيەكى مەعريفی و بوونگەرايانە لەگەڵ واقع و ئەو نەريتى بيركردنەوەيەى دنيا دابەشدەكات بۆ بازنەيەكى دياريكراوى روانينو دنيابينيەكى هەجار.

فەلسەفەيەكى جياواز
فەلسەفەى دروستكردنى گومان، فەلسەفەيەكە بۆ كاڵكردنەوەى ديوارەكانى يەقينو سەرلەبەرى ئەو رەهاگەرانەى دەكەونە نێو هزرو يادەوەری و ئايدياكانى مرۆڤەوە، هەوڵێكە بۆ ئاشتكردنەوەى مرۆڤ بە سەرتاكانى هزرو خەياڵو فەنتازياكانى خۆى، بە ئەندازەيەك گەڕانە بەدواى هەرچى ناديارێكدا لەدەرەوەى دەرگا داخراوەكانى يادەوەری و ديوارە بەرزەكانى يەقينو خەياڵە كۆنكرێتييەكانى ئايديا داخراوەكان.
گومان شتێكە لەدەرەوەى حيكايەتە گەورەكانو خەياڵێكە لەدەرەوەى ستراكچەرى ئايدياكانى ئێمەوە بيردەكاتەوەو لەهەوڵى بڕينى سنورەكانى يەقيندايەو بەردەوام كار لەسەر فراوانكردنى رووبەرەكانى روانين دەكاتو لەهەوڵى كۆكردنەوەى دنيابينييەكدايە جياوازتر لەقەوارەو كاريگەريى، بە ئەندازەيەك كە ئايدياكانو حيكايەتەكان لەتواناياندا نەبێت راميبكەنو لەسەرزەمينە داخراوەكانى رەهاگەرايەتىدا پێكهاتەى ئەو كڵێشەيەى لێدروستبكەن كە هەريەك لەئێمە تاكەيەك هزرو تاكەيەك روانيمان هەبێت بۆ دنياو لەنێو تاكەيەك خەياڵگەدا هەرچى گومانەكانى خۆمان هەيە بيدەينەوە دەست ئەو قەدەرە ناديارەى كە غەرقى جەهلێكمان دەكات پڕ لەگوناهى هەستكردن بە گومان، پڕ لەشەرمەزارى دەرچون لەترادسيۆنو هزرى باو و روانينێكى فەرهەنگى لەكولتورێكى فەقيرەوە بۆ خەياڵگەيەكى هەجارى كورتمەودا.

ئۆكتافيۆ پاز سەبارەت بە شيعر دەڵێت: "لەنێوان ئەوەى دەيبينمو ئەوەى دەيڵێمو ئەوەى بە بێدەنگى دەيهێڵمەوە لەنێوان ئەوەى بە بێدەنگى دەيهێڵمەوەو ئەوەى خەونى پێوە دەبينم لەنێوان ئەوەى خەونى پێوە دەبينمو ئەوەى لەيادى دەكەم..... شيعرە"، تێڕواننەكانى ئۆكتافيۆ پاز بۆ شيعر هێندەى تێڕوانينێكى قوڵە بۆ دۆزينەوەى رايەڵەكانى ئەو سەزەمينە لێكترازاوەى كە پێكهاتەى پانتاييەكى گەورەى دنيابينی و وێناكردنە، هێندەش رەهەندێكى قوڵە لەنێوان بينينو بێدەنگی و خەونو بيركردنەوە.

قەسيدەى دەرگان هێندەى شەڕێكى گەورەيە لەگەڵ زەمەندا، هێندە دەقێكى بەرجەستەكراوى فەلسەفى نييە بۆ وێناكردنى رەهاگەرايی و دۆزينەوەى حەقيقەت، هێندەش داڕشتنێكى زمانەوانى نييە گەمە بە يادەوەری و حيكاتەكانى ئێمە بكاتو بمانباتەوە سەر سەرچاوە دوورەكانى حيكايەتێك كە هەمومان لەتاكەيەك خانەى فەرهەنگىدا كۆدەكاتەوە، ئەم قەسيدەيە بەرلەوەى جانرێكى ئەدەبى جياوازبێت، فەلسەفەيەكى نوىَيە لەدنيابينىدا، ئەم روانينە كە هەڵگرى گومانى گەورەو دروستكەرى خەياڵدانێكە پڕ لەپرسيارو ملمڵانی و كۆكردنەوەى دجەكان لەكايەكى بەرفراوانى جيارى تاكەكەسێكدا كە ستراكچەرە بونيادييەكانى زەمەن تێكدەشكێنێتو سەرلەبەرى ئەو خەياڵە قەدەغەكراوە بۆ زەمەن كاڵدەكاتەوەو پۆلێنكارييەكى جياواز بۆ دابەشكردنەوەى زەمەن بە فۆرمێكى ديكەو لەوێناكراوێكى ديكەدا بەرهەمدەهێنێت.

زەمەن لەمانا هەرە ئينسايكلۆپيدييەكەىدا دابەشدەبێت بەسەر رابردوو، ئێستاو داهاتوو، بەڵام لەقەسيدەى دەرگاكاندا تۆى خوێنەر لەبەردەم زەمەنێكى دياريكراودا نيت، بەڵكە لەبەردەم زەمەنێكى ئاڵۆزو هەڵاهەڵادايتو سەرلەبەرى ئەو وێناكراوە گشتييەت بيردەباتەوە كە لەسەر زەمەنو دابەشبوونەكانى لەڵات گەڵاڵەبوون. ئەو خەياڵەت بۆ پڕدەكات لەگومانو مەودايەكى نادياريكراوى زەمەنت بۆ دەكات بە هەزاران هەنوكەى وێكنەچووى جياوازەوە.

ئەو دەيەوێت گرفتارى ئێستايەكت بكات لێوانلێو لەساتەوەختە هەڵاهەڵاكان، زەمەن لەقەسيدەكانى بەختياردا سەفەرێكە بەرەو ناديارو بە خەياڵى ئەو مەملەكەتە ئەفسانەيی و دوردەستانەدا تێدەپەڕىَ كە تياياندا زەمەن شوناسێكى دياريكراو و پێناسەيەكى سنوردارى نييەو بێئەندازە قوڵە لەماناداو بێئەندازە ميتا حيكايەتو ميتاشوێنو ميتافەنتازيايە، دەرەنجام قەسيدەكانى بەختيار شكاندنى سنورەكانى روانينە لەماناو واتاو حيكايەتو وێناكردندا، هێندەش هەوڵێكى گەورەيە بۆ سازكردنى كڵێشەسازييەكى ديكەى ئۆنتۆلۆجی و جينالۆجى بۆ قوڵكردنەوەى وێنەو وێناكردنو شكاندنى سومبولى حيكايەتامێزو نرخو بەها ترادسيۆنەكانى روانين بۆ شيعر. هاوكات قوڵبوونەيەكى فەلسەفيە لەگريكەوە بۆ حەكيمەكانو پەيامبەرو گەريدەكان تا نيتشە.

پڕاوپڕ لەهەر هەنوكەيەكى جياوازو لەهەر ديمەنێكى وێناكراوى پاش ئەو خەياڵگە كۆنكرێتييەى زەمەن تيايدا جوگرافيايەكى دياريكراوى هەيەو وێناكراوێكە لەروانينى هەر يەكێكماندا هاوشێوەيەو مەودايەكە هەمومان تيايدا كۆدەبينەوەو سەرجەم شتەكان لەوێناكراوەوە بۆ بينراوەكان لەنەبينراوەكانەوە بۆ بوونەوەرە ئەفسانەيی و فەنتازييەكان دەبنە بوونوەرگەلێكى بيركەرەوەو قسەكەرو عەدەمى.
ئەم شێوازى هەڵوەشاندنەوەيە لەزەمەندا يەكێكە لەشێوازە مۆدێرنەكان لەدنياى ئەدەبى ئێمەداو فەرهەنگێكى باڵاترە لەهەر خەياڵگەيەكى ئايدۆلۆجی و يادەوەرگەرا كە خۆيان بە خاوەنى سەرلەبەرى حيكايەتەكانو بەسەرهاتەكانو يادەوەرييەكان دەزاننو زەمەن لەڵاى ئەوان دابەشكراوێكى ئەخڵاقيەو بەسەر خەياڵو رەمزو بەهاكانى ئەو رووبەرەدا دابەشدەبن، هەر روانينێك لەتوانايدا بێت لەو هالە گەورەيەى زەمەن خۆى دەربازبكاتو خۆى بەخاوەنى هيچ كام لەو چيرۆكانە نەزانێتو زەمەن لەڵاى ئەو دابەشبوويەكى ئەخڵاقى نەبێت، ئەوا لەتوانايدايە لەجياوازييە مەعريفی و ئەدبييەكانى خۆيەوە بڕوانێتە دنياى وێناكراوى دەرەوەى ئەو بەرجەستەكراوانەى كە سنورو چوارچێوە بۆ هەر وێنەيەكو خەياڵگەيەك دادەنێنو تەواوى روانينەكان لەدنياى رامكراوى ترادسيۆنێكدا راڤەدەكەن. دواجار لەتوانيدايە كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەى ئەو سستراكچەرە كۆنتكرێتييە بكات كە دنيا دابەشدەكات بەسەر پيرۆزو ناپيرۆزدا، بەسەر چاكەو خراپەدا، شۆرشو ناشۆرشدا، زەمەنى پڕ لەحيكايەتو زەمەنى خاڵى لەهەر حيكايەتێك، واتا دەتوانێت سنورى وێناكردنێكى فۆتۆيى بەرجەستەكراوى سنوربۆكێشاراوى دووبارە تێپەڕێنێت.

ئيميل بنۆنيست دەلێت: "واتايي وشە، تواناي وشەيە بۆتێكەڵبوون لەتەك يەكەيەكي ديكە كە لەئاستێكي (كامڵتر)دايە." بەختيار عەلى لەڕێى دنيابينييەكى وجوديانەوە گەردوونگەراى ئەو گومانە دەكات كە لەنيتشەوە سەرچاوە دەگرێتو تائەوڕۆكە فەلسەفەيەكى جياوازە بۆ تەماشاكردنى دنيا. دەرگاكان دەقێكە وەك هەموو دەقە شيعرييەكانى بەختيار عەلى، بەڵام روانێكى عارفانەو گومانێكى فەلسەفى گەورە لەپشتيەوە كاردەكات بۆ بەرپاكردنى رووبەرێكى ديكەى رامنەكراوى وێنەو فەلسەفەى ئەو ساتانەى دەكەونە دەرەوەى حيكايەتەكانو ئەو يادەوريە كۆنكرێتييەى كە تائەوڕۆكەش گەنجينەيەكى گەورەيە بۆ ئەو شاعيرو ئەديبە حيكايەتخوانانەى كە بوونەتە مێجوونوسێكى تەمەڵ بۆ نوسينەوەى يادەوەرى بە زمانێكى شيعرى سۆزامێزو نۆستالجى. ئەم روانينە جياوازە كە دنيابينييەكى پێغەمبەرانە سەرچاوەكەيەتى، يەكێك لەو سەرچاوانەى دنيابينى مەسيح بۆ دنيا، بەڵام لەدنيابينييەكى فەلسەفييەوە بۆ خەياڵگەيەكى ئەدەبى، بەكارهێنانى تەكنيكەكانى مەسيحە لەتەماشاكردنو ئاماجەداندا، بەڵام جياوازترو ئاڵۆزتر، ئەوەى مەسيح بە ئێمەى دەڵىَ پڕە لەئامۆجگارى، بەڵام ئەوەى بەختيار لەڕێى قەسيدەكانييەوە وێنايدەكاتو ئاماجەى بۆ دەكات تەواو پێچەوانەى هەر ئامۆجگارييەكە كە لەئايديايەكى دياريكراودا كۆبكرێتەوەو وادەيەكى دياريكراوى فيردۆس لەپشتييەوە بێت. بەڵام لەپشت هەر وێناكراوێكى شيعريەوە لەڵاى بەختيار وێناكراوێكى گومانلێكراو هەيە، سەرزەمينێك هەيە لێوانلێو لەگومان، بەڵام خاڵى لەهەر چاوەڕوانييەكى هەستپێكراو. بەڵام قوڵ بيركردنەوەو وێناكردنى گەريدەيەكە كە بە قوڵايى شتەكانو وێنەكانو خەياڵگەكانو خەونەكانو نەخشە ئەفسانەييەكاندا تێدەپەڕێت.

پاكجبوونەوە لەهەر ئاينێكدا بەستراووە بە باوەڕو پەشيمانبوونەوە لەهەر گوناهێكو حيكايەتێك كە هەڵگرى هەستپێكراوێكى ڵادەرانەو خەياڵپێكراوێكى جياواز بێت لەدەروەى ئەو ترادسيۆنە بەكۆمەڵەى كە روانين بەسەر پێكهاتە هەرە بنەڕەتييەكانى يادەوەرىدا دابەشدەكاتو دوورتر لەو دنيا پيرۆزەى كە گوناهەكان دەكەونە دەرەوەى خەياڵدانو ئەو ئاستە جيارييەى كە يەقين لەرووبەرێكى دياريكراوى پيرۆزدا پۆلێندەكات.

شكاندنى رەمزەكان هەوڵێك نييە بۆ گەڕان بەدواى رەمزێكى ديكەو بەهايەكى ديكەدا، شەڕ لەگەڵ ئەو سەرمايە رەمزييەى يادەوەری و حيكايەتەكاندا ملمڵانێيەكى گەورەيە كە لەناوەوەڕا كۆكەرەوەى سەرلەبەرى دجەكانەو خەياڵگەيەكە بۆ كاڵكردنەوەى يەقينو رەها، بەڵام پڕ لەگومانو تێڕامانى گەورە. هاوكات ئەو تەكنيكە لەدەروەڕا گەردوونگەراى ئەو زەمەنە ناكات كە ساتەوەختەكان بەسەر خۆىدا دابەشدەكاتەوەو سەرەنجام دەكاتەوە خۆى، ئەو زەمەن بەسەر دنيابينييەكى جياوازدا دابەشدەكات، بەڵام سەرەنجام ناكاتەوە خۆی و هيچ يەكەيەكى هەنوكەيی و ساتبەساتى روانين لەدەرەوەى هەر يەقينێك دابەشنابێتەوە بەسەر زەمەنو شوێنو حيكايەتەكاندا، ئەم فەلسەفەيە هەوڵێكە بۆ كاركردنو دنيابينى لەناشوێنو نازەمەنو ناحيكايەتدا. ئەو روانينە فەلسەفييە بۆ دنيا بەبىَ گەڕانەوە بۆ يادەوەری و هيچ لەو حيكايەتانەى كە لەيەك دەچنو لەتاكەيەك يۆتۆبياو يەك يادەوەرى بەكۆمەڵدا تەواودەبنو بەرهەمهێنەرى هەر يەقينێكن كە خاڵييە لەهەر يۆتۆبيايەكى دەرەوەى زەمەنو ئەو سەرزەمينە هەستپێكراوانەى كە مرۆڤ بەسەر جوگرافياكانىدا دابەشدەبێت، هەوڵێكى گەورەيە بۆ خولقاندنى سەرزەمينێكى ديكەى روانينو خەياڵگەيەكى ناسنوردارى قوڵ لەتێڕامانو خاڵى لەيادەوەرى، لێوانلێو لەگومانو خاڵى لەيەقينى حيكايەتێكى نەبڕاوە.

لەم بەيانييە ساردەدا
هەندێك مردووەكانى خۆيان دەهێنن لەباغەكانى خەياڵدا بينێجن
هەندێكيش زيندووەكانى خۆيان لەباغى حەقيقەتدا نابينن
باڵندەكان وادەزانن ئەم مردنانە جەنگەڵەكانى خەياڵنو
بازدەدەنە ناو ريوايەتە ساردەكانيانەوە
مردووەكان وادەزانن ئەم زيندەگيە خەياڵەو دەگەڕێتەوە
هەندێك بۆ بەهەشتى لەدەستچووى خۆيان لەدەرگا دەدەن
هەندێكيش لە لەدايكبوونەوە بۆ دەرگاكان دەگەڕێن، بەڵام نايدۆزنەوە
نەورەس دەناسم پشتاوپشت بۆ دەرگاكانى ئاسمان دەگەڕێت
گوڵ دەناسم لەباخچەكاندا پشتاوپشت لەدەرگاى باخچە دەپرسێت.
(كۆى بەرهەمە شيعرييەكان/ ل72-73)


كوشتنى رابردوو
ليۆ شتراوس لەڕێى ئاماجەيەكى قورسەوە ئەو قوڵاييە واتايی و زمانەوانييە دەدۆزێتەوە كە جياوازييەكى گەورە دەخولقێنێت لەنێوان روانينى كۆن و ئەو سيستمى ئاماجەييەى كە خولقێنەرى دنيابينى شاعيرەو دەڵێت: "شاعير لەدەرەوەى پانتايى دەربڕينو ئاماجەگەرى خەريكى دەربڕينو ئاماجە دەبێت، واتە لەدەرەوەى سنورى فەرمانڕەوايى زماندايە. بەبۆچونى شاعير وشە ئامڕازێكە كە بوارى پێدەدا تا لەزمان بۆ تێكشكاندنى هەمەڵايەنەى زمان كەڵك وەرگرىَ، يان بەدەربڕينێكى باشتر دەيەوێت ئاماجە لەنێوبەرێت." سەربارى ئەوەى زمان پێكهاتەى سيستمێكى يەكانگيرو ئاڵۆزە بۆ بەرهەمهێنانى ماناو نيشانەو ئاماجەو سومبولو بەها، هاوكات نەخشەيەكى گەورەشە بۆ دۆزينەوەى جوگرافياو جينالۆجياى وشەو ئامڕازو ئاماجەكان. گرينگترين پێكهاتەى زمان جياكردنەوەى رابردووە لەئێستاو ئاماجەسازييە لەڕێى ئاماڕازگەلێكى نەخشەئامێزەوە بۆ دانانى ستانداردێكى زمانەوانى بۆ ئێستاو رابردوو و ئايندەو بەردەوامى. بەڵام شاعير دێتو زۆرێك لەم ئاماجەو ئامڕازانە هەر لەڕێى زمانەوە تێكدەشكێنێتو ئەو سيستمە تۆكمەيە هەڵدەوەشێنێتەوەو نەخشەيەكى ديكەى نابەرجەستەكراوى لێدروستدەكات.

مەرگى رابردوو، نەگەڕانەوە بۆ سەروەختێك كە ئەوڕۆكەو ئێستاكەو داهاتوو بەيەكەوە گرێدەداتو لەسەريەك هێڵى گشتگير كۆيان دەكاتەوە، زەمەن لەڵاى بەختيار عەلی و لەناو كۆى قەسيدەكانىدا هێندەى ئيشكردنە لەنادياردا، هێندە نزيكبوونەوە نييە لەجوگرافياكانى روانين، هێندەى كاركردنە لەساتەوەختەكاندا هێندە رووبەرێك نييە لەيادەوەرى ساتەكان، بەواتايەك بەختيار عەلى كار لەسەر كوشتنى رابردوو دەكات. كار لەسەر نەگەڕانەوەو دووبارەنەكردنەوەى ئەو سەروەختانە دەكات كە دابەشدەبنەوە بەسەر يادەوەرىدا، هاوكات ئەوەى بەختيار لەشاعيرانو ئەديبانى پێشخۆى جيادەكاتەوەو بەجياوازى دەهێڵێتەوە ئەو روانينو وێنەو رەمزانەيە كە لەوێناكراوێكى رامنەكراودا يۆتۆپيايەكى ديكەى هەنوكەيى دەخولقێنێت. هەروەها بايەخنەدانو نە گەڕانەوە بۆ يادەوەرى ئەركێكە دەيان هێندەى ئەو حيكاتانە قورسترە كە بەناوى شيعرو رۆمانە شيعرەوە بڵاودەبنەوە، بگەرە هەر بەراوردناكرێن.

ئەگەر لێرەدا كەمێك بگەڕێينەوە سەر جينالۆجياى يادەوەرى، ئەوا پێويستە كار لەسەر پێكهاتە هەرە ديارەكانى ئەو نێوەندى زەمەنە بكەين، كە يادەوەرى بۆخۆى كارەكتەرێكى هەستپێكراو و تەواو دياريكراو نييە، لەدەرەوەڕا كۆنترۆلى تەواوى هەنوكەكانى ئەو نێوەندى جيانە دەكاتو دەكارىَ (ئێستا) وەك سەروەختێكى زەمەنى ئاڕاستەى ئەو رووبەرە نادياريكراوەى يادەوەرى بكات كە وەك تەونێكى جاڵجاڵۆكەيى سەروەختەكانى رابردووى تێكڕا پێكەوە گرێداوە. كەواتە يادەوەرى فەلسەفەيەكە بۆ راڤەكردنى ئێستا بە دووربينەكانى رابردوو، يادەوەرى مناڵييە، هاوكات گەڕانەوەيەكى نۆستالجييە بۆ نيشتيمان و شۆڕش و زاكيرەى نەتەوەيەك و حيكايەتى كۆمەڵگەيەك لەئاستێكى نادياريكراوى ژيارىدا.

يادەوەرى شەڕێكە دژى ئێستاو تەواوى ئەو يۆتۆبيايانەى كە دەكەونە دەرەوەى ئەو خەياڵگە كۆنكرێتييەوە. هاوكات رووبەرێكى ديكەى يادەوەرى بريتييە لەبەرپاكردنى پانتاييەكى نەريتى لەناديارەوە بۆ ناديارو فەرامۆشكردنى هەر يۆتۆبيايەكى ديكە و قفڵكردنى ئەو ڕوبەرە لەهەر دنيابينێكى نەشازو يۆتۆبيايەكى ئێستايى. رابردوو وتەزايەكى بەرفراوانى قسەكەرە بۆ بەستنەوەى ئێستا بە هەر خەياڵگەيەكى بچوكى مەودايەكەوە كە زادەى حيكايەتەكانەو پەردەيەكى هەڵبجێرە پياڕۆيە كە تەنها ڕىَ بەو تەنانە دەدات كە لەخۆى دەچن پيايدا تێپەڕنو لەميوەكانى يادەوەرى بخۆنو لەدەرياكانى ئەو حيكايەتانەدا سەوڵ لێبدەن كە دەچنەوە سەر هەمان كەنارو هەمان سەرزەمينى بەڵێنپێدراوى ئەو يۆتۆبيا نۆستالجييەى كە مرۆڤ دابەشدەكاتەوە بەسەر دوو بوونەوەرى جياوازدا كە يەكێكيان تەواو واقعييەو ئەوى ديكەشيان بوونەوەرێكى تەواو خەياڵيەو وێنەيكى تەواو پێچەوانەى خۆيەتى. ئەم يۆتۆپيايەش كاردەكات بۆ قوڵكردنەوەى ئەو پەيوەندييەى كە ئێستاكانو رابردووەكانو ئايندەكان پێكەوە دەبەستێتەوە.
يادەوەرى چۆن لەهەموو تاكێكدا لەهەموو كەرەستەيەكدا، لەهەموو سەروەختێكدا بەرجەستەدەبێتو لەكڵێشەيەكى ئێستاييدا وێنادەكرێتەوە، هاوكات بە تەرزى جياجياو لەخەياڵگەى جياوازدا لەتاكەكانو گروپەكانو گوتارەكانو قسەكەرەكانو حيكايەتخوانەكاندا داغڵى دوو قەيرانى گەورە دەبێت، قەيرانى يەكەم فرسەتەكانى ئەو نۆستالجيا سەرتاسەرييەيە كە ئێستا داگيردەكاتو بەردەوام كار لەسەر ئامادەكردنەوەى يادەوەرى دەكاتو لەسەروەختەكانى ئێستاو پەروەردەكردنى ئەو خەياڵدانە كۆئامێزە لەئێستايەكى بەيادەوەرى بەرجەستەكراودا. قەيرانى دووەميش لەوێوە سەرچاوە دەگرێت كە يادەوەرى چۆن خەياڵگەيەكە لەنادياروە سەرچاوە دەگرێت، هاوكات بەو كەرەستە كۆنو هەجارانەوە ناتوانێت لەئێستادا بجى لەبەرئەوە ئەو روانينە بەردەوام لەهەوڵى گۆڕينەوەى رابردوودايە بەئێستا، گۆڕينەوەى فەنتازياكانى رابردوو و بە هەڵكەوتەكانى ئێستا، وێكچواندنى رێكەوتەكانى ناو مێجوو بە وێناكراوەكانى ئێستا، گۆڕينەوەى حيكايەتەكانى ئەو رووبەرە ناديارەى يادەوەرى بە حيكايەتە مۆدێرنەكانى ئێستا.

دەرگاكان نيين...نين...نين
كەچى من هەر باس لەوەهمى قاپييە سيحرييەكان دەكەم
باس لەزرينگەى پۆڵاينى باڵەكان دەكەم، لەسەر نقێمێكى دەروازەكان/ لەگووتنەوەى نەفەقە ئەرخەوانييەكان بۆ نەوازشى ئەو/ لەستايشى بولبول بۆ سەداى بەهار لەوديو دەرگاكانەوە/ دەڵێم وەسفى روحى ئاسكەكان بكە كە خۆيان دەكێشن بە دەرگاكانى پيرێتى باخچەدا/ ستايشى گەمارۆى مێگەلە زيوينەكان بكە بۆ تەنهايم/ بەم ئەسپە بريقەدارە بڵىَ كە خواجايەكى جەنگاوى هەڵگرتووە: با لەگەڵ شيوەنى خۆيدا سمكۆڵبكات...سمكۆڵى يەكێك كە رەشەباكان دەڵێتەوە. (ل113)

وێنەو وێناكراوە فەنتازييەكان تەنها گوزارشت نيين لەمەودايەكى ديكەى سيحرامێزو رەهەندێكى ديكەى دەرەوى روانينو دەرەوەى شوێنو زەمەنو ساتەوەختە سروشتييەكان، بەڵكە گەڵاڵەكردنى دنيابينييەكە خاڵيتر لەهەر روانينێكى كۆنكرێتی و پڕتر لەهەر تەماشايەكى قوڵو پڕ ماناو رەنگاڵەتر لەهەر خەياڵێكى سادەو سروشتى.

ئەم قەسيدەيە تەنها پەخشانەشيعرێكى سادە نييە، بەڵكە پەخشانە شيعرێكى دراماتێكى پێكهاتەييە لەنێوان فەنتازياو سورياليزمو ئەبستراكتدا، بەواتايەك مەودايەكى بەرفراوانە لەماناو كەشفى ميتاسروشتی و ميتافەنتازىدا.
لەراستىدا تائەوڕۆكە كەمنين ئەو ناوەندو تاكو گروپو روانينانەى كە لەستراكچەرێكى نۆستالجييەوە سەرچاوەدەگرنو رابردوو رووبەرێكى گەورەى يادەوەرييەو خەياڵگەيەكە بۆ وێناكردنەوەى ئێستا، كەمنين ئەو حيكايەتخوانانەى يادەوەرى كە هێندە وابەستەى ئەو وتەزا داخراوانەن كە ئەگەر يادەورييان لێداماڵى يان داماڵرێن لەنۆستالجيا خاڵيدەبنەوە لەهەر روانينێك لەئێستادا، بەتاڵدەبنەوە لەهەر خەياڵدانێكى ساتەوەختی و نازەمەنی و ناشوێنگەرايى، دواجار خاڵيدەبنەوە لەهەر دنيابينييەكى موزەيفو ساختەو دەمامككراو. ئەو ترادسيۆنە داخراوەى كە لەئێستادا ناجى ناتوانێت رووبەرەكانى داهاتوش وێنابكاتو رايەڵێكى لەدەرەوەى زەمەنو لەدەرەوەى جوگرافيا داخراوەكان هەبێتو لەدنيابينييەكدا ديالۆگ دروستبكات كە رووبەرێكى نادياريكراو و ناماتريال بێت، لەبەرئەوەى دنياى ماتريال دنيايەكە بۆ داگيركردنى جوگرافياكانى روانين لەخەياڵگەيەكى زەمەنی و لەكارخانەيەكى گەورەى واقعو شوێنگەيەكى فراوانى نۆستالجى يان ئايدۆلۆجى.

من بەربومى مردنتان لەبەروبومى شەو بۆ جيادەكەمەوە
من دەغڵى تاريكيتان لەدەغڵى بەرەبەيان بۆ جيادەكەمەوە
خەرمانى دواى جەنگتان لەخەرمانى دواى عەشق بۆ جيادەكەمەوە...
سێوەكانى فيتنەتان لەسێوەكانى ئارامى بۆ دەردەهێنم.
تۆش ئەى ئەوەى پێتوايە، ئەوەى يارييەكى بردەوە، ژيانى بردۆتەوە. ئەى ئەوەى پێتوايە، ئەوەى كليلێكى بردەوە،
دەرگاكانى بردۆتەوە.

ممن مژدەى چاوەڕوانييەكى درێژترت دەدەمىَ، كە لەپشت گەردەلولەكانەوە... لەناو بورجەكاندا ... لە قوللە ئەرخەوانييەكانى روانينى تەنهايانەدا، من رقم لە دڵنياييە كاتێك دەزانين دڵنيايى تەنيا گۆرانييەكە بۆئەوەى لەناوەڕاستى نائومێديدا خەومان لێنكەوێت...(ل103)

خولقاندنى رووبەرێكى گەورە لەگوماني وجوديانە، تەنها بەرپاكردنى خەياڵگەيەك نييە بۆ روانين و دروستكردنى فەنتازيا، بەڵكە دەستبردنە بۆ ستانداردە ئەخڵاقييەكانى بينينو بەرجەستەكردن و ستايلە كۆنكرێتييەكانو شەڕێكى گەورەشە بۆ شكاندنو لەبەريەكهەڵوەشاندنەوەى دڵنياييە گەورەكانو حيكايەتە گەورەكانى رەهاخوازی و شێوەخوازی و ستايلخوازى، ئەوەى لەڵاى شاعيرانى سروشتگەراو غەزەلخوانو شاعيرە حيكايەتخوانەكان دەبنە ستايلو شێوەو وێنەى بەرجەستە لەقەسيدەكانى بەختيار عەلىدا تەواو پێچەوانە دەبنەوە يان خوێنەر دەخاتە نێو رووبەرێكى گەورەى گومانەوە لەشتەكانو لەبينراوەكانو دواجار وێنەو وێناكراويكى سيحری و ئەفسانەيى يان فەنتازيان پێدەبەخشێت.br> هاوكات كەمنين ئەو نوسەرو شاعيرو حيكاتخوانانەى كە لەسەر پاشماوەكانى رابردوو ئەلەوەڕنو لەسەر بەرماوەى يادەوەرييەكانى خۆيانو مێگەل دەجينو خوانى ئێستاى پىَ زەخرەفەدەكەن. ئەوڕۆكە ئەوەى سەرچاوەيەكى ديارى ئێستايى نەبێت بۆ مەعريفەيەكى جياوازو دنيابينييەكى جياواز هيچى كەمتر نييە لەو دەرياوانە پيرەى كە بەديار ماسييە رزيوەكانى خەياڵيەوە دەمرێت، ئەوڕۆكە پێويستە لەوە تێبگەين كە دنيابينييەكى ديكە لەئارادايە، بە ئەندازەيەك ئەو خەياڵە دەشكێنىَ كە سەرچاوەكەى تەنها يادەوەرىيە، كە پارچە هەڵاهەڵاكانى ئەو زاكيرەيە بەهيچ ميكانيزمێكى ديكەى ئەو ترادسيۆنە نايەتەوە سەر كڵێشەى يەكەمجارو خەياڵگە هەرە سەرەتاييەكى دروستبوونى، بەواتايەك نايەتەوە سەر هێڵى ئەو شەمەندەفەرەى پڕە لەبەهاى نوی و ماناى نوىَ بۆ دنيابينی و قسەكردن لەسەر ئێستاو هەڵوەشاندنەوەى ئەو دنيا داخراوەى كە يادەوەرييەو پڕە لەهەر روانێك لەنۆستاجياوە بۆ نۆستالجيا، بەڵام خاڵييە لەهەر روانێك لەخودەوە بۆ دنيابينييەكى جياوازو لەزەمەنەوە بۆ نازەمەنو ناشوێنو نائايدۆلۆجيا.

ئەو رووبەرەى يادەوەرى داگيريدەكات، كەمتر نييە لەرووبەرەكانى ئێستاو رووبەرەكانى هەنوكەو ئايندە، لەبەرئەوە روويەكى ديكەى يادەوەرى بۆكسى جمارەكانە، لەكاتێكدا ئەم بۆكسە تەنها هەڵگرو حەشارگەو دۆكۆمێنتارى جمارەى رۆجەكانو مانگەكانو ساڵەكانو سەردەمەكان، شەڕەكانو گوشتارگەكانو عيشقەكانو گومڕاييەكانو سەروەرييەكانو سەركردەكانو فەنتازياو كاريزماكانيان نييە، بەڵكە تۆمارگەيەكى گەورەى جيانە لەسەر رووى پانتاييە جيارييەكانى جەستەو خەياڵو عەقڵى ئێمە، بەڵكە تۆمارگەيەكى گەورەى جيانە لەنێو پانتاييە جيارييەكانى جەستەو خەياڵو عەقڵى ئێمە، بەڵكە زۆر لەوە ئاڵوزترە كە مرۆڤى مۆدێرن مەوداكانى بخوێنێتەوەو لەخواستەكانى خۆيداو لەجوگرافياكانى بيركردنەوەو دنيابينييەكانى خۆىدا راڤەيانبكاتو رايەڵەكانى پەيوەندى خۆى بە سەرلەبەرى ئەو مەودايانەوە بدۆزێتەوە كە دووبارە راڤەى دەكەنەوە. هەڵبەت ئەو تۆمارگەيە هەروا سادەوساكار نييە، بەڵكە زۆر لەوە ئاڵوزترە كە مرۆڤى مۆدێرن خانەوشانەكانى لەيەكترى جيابكاتەوە، بەواتايەك ئەو تۆمارگەيە لەڵايەك خاوەنى هێزێكى راكێشانە كە چەند هەزار ئەوەندەى هێزى راكێشانى زەوىيە، خاوەنى خەياڵدانێكە بۆ جياكردنەوەى حيكايەت لە ئێستاو بە حيكايەتكردنى هەموو شتێك كە دەكەوێتە نێو مەوداكانييەوە، بە واتايەكى ديكە تۆمارگەيەكى گەورەى نۆستالجييە لەسەر رووكارى پانتاييە جيارييەكانى جەستەو خەياڵو عەقڵى مرۆڤگەلێكى شاراوەو فەرهەنگێكى نائاشكرا. لەڵايەكى ديكەوە ئەم تۆمارگەيە خاوەنى دەزگايەكى گەورەى تۆماركردنە كە هيچ ئامێرێكى ديكەى تەكنۆلۆجى لەئاستى گێڕانەوەى ئەو حيكايەتانەدا نييە، كە هەر جارەو لە مەودايەكى جياوازدا پێشكەشدەكرێنەوە. هاوكات خاوەنى پۆلێنكارييەكى بىَ ئەندازەيە كە دەسەڵاتى پۆلێنكردنى زەمەنو شوێنو مرۆڤو جينگەو كولتورو نەريتو خەياڵو فەنتازياو بەهاو رەمزەكانى هەيە، هەڵبەت ئەو تۆمارگەيە كار بۆ كاريگەرييەكانو بەسەرچوەكانو ئێستاكان دەكات، لەبەرئەوە داماڵينى ئێستا لەرابردوو، يان داماڵينى هەنوكە جياری و دنيابينييەكانى ئەم ساتەوەختە لەجومگەكانى يادەوەری و لەخەياڵدانەكانى كارێكى هێندە ئاسان نييە، چونكە ئەو سيستمەى ئێستاكان بە يادەوەرييەكانەوە دەبەستێتەوە، تەنها بەگەڕخستنى كەرەستەكان نييە لەمەودايەكى داخراوى سروشتىدا، هاوكات ئەو ترادسيۆنەى منى مردوو بە منى زيندووەوە دەبەستێتەوە ئيرادەيەكى شاراوەيە بۆ بەرهەمهێنانى سروتێكى كۆمەڵايەتى گوێگرتنو راهاتنو ئالودەبوون، هەڵبەت كاركردنيشە لەسەر پشكنينى ئێستا بە مايكرۆسكۆپى يادەوەرى، بەكاربردنى ناديارەكانە بۆ شاردنەوەى ئێستاو هەر خەياڵێك لەدەرەوەى ئەو روانينە كۆنكرێتييە، دەرەنجام ئەم دۆخە دەگاتە داماڵينى ماناكانو رووتكردنەوەى ئێستا لەهەر بەهايەكى ئێستاتيكی و داڕشتنەوەى بە پێكهاتەگەلێكى حيكايەتی و دابەشكردنەوەى بەسەر زەمەندا.
كێشەى هەرە گەورەى يادەوەرى دووبارەكردنەوەى خۆيەتى لەڵايەكو دووباركردنەوەى رەمزو بەهاكانو ماناكانە لەئێستادا بۆ دروستكردنى خەياڵگەيەك كە جێى تەواوى ئەو هاوماناو هاوواتايانەى خۆى تيادا جێبكاتەوە. لێرەوە دەگەينە سەر تێزێكى ديكەى يەكڵاييكەرەوە لەنێوان يادەوەری و دووبارەبونەوە، كە دنيابينييە جياوازەكانى دەرەوەى ئەو ترادسيۆنى روانينو حيكايەتانەيە كە كار لەسەر تۆخكردنەوەى ئەو ناوەندە نۆستالجييە دەكەن.

دەرگاكان داخراون... دەرگاكان ناكرێنەوە
كە دەرگاكان نەكرێنەوە.. جەنگ يارى نێوان زيندەگی و سێبەرەكانێتى
شۆرش هاتوچۆكردنى مردنە، لەنێوان ديوارەكانى يەك جووردا
عەشق كۆتايهێنانێكى نائومێدانەيە بە نائومێدى
بەهار كۆتايهێنانێكى پايزانەيە بە پايز
كە دەرگاكان نەكرێنەوە.. دەبێت مردووەكانمان لەديوارەكاندا بنێجين، خوا
لەديوارەكان داتاشين، مانگ لەشوشەى شكاوى پەنجەرەكان بەرلە هەڵچنينيان بە ڵاشەى كوكوختييەكان.
دەرگاكان ناكرێنەوە، ئەگەر هەموو زەنگەكانيش بشكێنين، دەرگاكان ناكرێنەوە. (ل80 )

بەكارهێنانى دەرگا"وەك دەروازەو روانينێكى ديكە، وەك دنيايەكى ديكە لەدەرەوەى دنياى داخراوى ديوى ناوەوەى شوراوو دەرگاكان"بەرلەوەى وێنەيەكى بەرجەستەكراو بێت، وەك تەواوى ئەو وێنە دياريكراوانەى نێو حيكايەتو ئەو ماشێنە گەورەيەى يادەورى، دەرگاو ديوارو هەر بەربەستێكى بەكارهاتووى نێو ئەم قەسيدەيە دنيايەك وێناكراوى سايكۆلۆجی و فەلسەفی و فەنتازى لەپشتەوەيە، دەرگا خاڵى پەيوەندى نێوان تاكەكەسو هەبوەكانە، جومگەى پێكەوەبەستنەوەى واقيعە بە خەياڵەوە، روانێكى شەفافە لەدەرەوەى نابينايی و دنياى پەنهانى رێكەوتە ئەفسانەيی و فەنتازييەكان، پنتى شاراوەى نێوان ئەو مرۆڤە خەياڵييەى نێو خۆمانو ئەو جەستە خامۆشەى ناو جيانە، لەپشت دەرگاكانەوە ئارەزووييەكى سەرمەدی و چێجێكى يەزدانى هەيە، خەياڵێك هەيە مەوداكانى هەزاران ئەوەندەى ئەو رەهەندە بچوكانەيە كە ناچنەوە سەر روانينو خەياڵى هەڵاهەڵاى نۆستالجيايەك لێوانلێو لەحيكايەتو خاڵى لەهەر مەودايەكى ئێستايى بۆ هەنوكەو داماڵينى ئێستا لەيادەوەرى. كە لەچاوەڕوانى زاهيدێكەوە دەستپێدەكات بۆ چاوەڕوانى گۆدۆ، لەخەياڵى پێغەمبەرو حەكيمێكمەوە بۆ ئارەزووە شكاوەكانى جەڵادێكو كۆكردنەوەى هەر يەك لەم مەودا فەنتازيانەو سەرەنجام داغڵى ملمڵانێيەك دەبيت لەگەڵ خۆتداو گرفتارى گێجاوێكى گەوەرى بەريەككەوتن دەبيت لەگەڵ ئەو مرۆڤە خەياڵييەى ناخى خۆتو ئەو بوونەوەرە واقيعييەى ناو مەودا داخراوەكانى جيان.

ليۆ شتراوس زۆر بەقوڵى ئاماجە بەو پەيوەندييە فەلسەفييە گەورەيە دەدات كە پێكهێنەرى كڵێشەسازييەكى ئيستاتيكی و جەوهەرييە لەنێوان زمانو هونەرو شيعرداو دەڵێت: "شيعر لەنيوە رێگاى هونەرو زماندايە، پەيوەندى لەگەڵ زماندا هەمان پەيوەندى نيگاركێشە لەتەك بابەتدا." دواتر رونكردنەوەيەكى زياترمان دەداتىَ .."زمان كەرەستەى سەرەكى كارى شاعيرەو بە يارمەتى ئەم كەرەستەخاوە تێدەكۆشىَ تا باوەڕەكانو چەمكەكان هەرچەندە چەندان ورد نەبن دەرببڕىَ." ليۆ شتراوس پتر لەسەر ئەم تێڕوانينە پێدادەگری و راڤەى دەكاتو دەڵێت: "شاعير رەهەندێكى تازە بە گوزارشتە تازە زمانييەكان دەبەخشىَ"وادێتە بەرچاو كە شيعر لەنێوان دوو رێساى پێكناكۆك(پارادۆكس)دايە": "كردەى ئاوێتەكردنە زمانييەكانو كردەى لێكدابڕانى واتايييە." زمان چۆن دابشكراوێكى واتاييە، هاوكات ئاوێتەسازييەكى زمانەوانيشە، سازكردنو خولقاندنى گوزارشتو دەربڕينو وێناكردنو واتابەخشينى نوىَ كارە هەرە بنچينەييەكانى شاعيرە بۆ خولقاندنى شيعر لەنيگارێكى زمانەوانى نوىَدا، بەڵام بە زماێكى تازەو دەربڕينو گوزارشتى نوىَ.
بەواتايەك كۆكردنەوەى ئەو روانينانە لەمەودايەكى لێكدجو بيركەرەوەى فراواندا، فەلسەفەيەكە بۆ داماڵينو روتكردنەوەى وێنەو وێناكراو و سەرماييە رەمزييەكان بۆ سەرچاوەكانيانو بەرهەمهێنانى خەياڵدانێك لێوانلێو لەلێكدجو چێجى جياجياو وێناككراوى بەرجەستە، بەڵام سەرچاوەكانى ئەم گەڕانەوەيە نە يادەوەرييە، نە سود لەو حيكايەتانە وەرگيراوە كە مرۆڤەكان لەسەرمايەكى رەمزى ساختە يان كەرنەڤاڵىدا كۆدەكاتەوە. هەرچەند نۆستالجيا لەڵاى بەختيار عەلى تەواو جياوازترە وەك ئەوەى لەڵاى زۆرێك لەشاعيرانو ئەديبان لەئارادايە، بەواتايەك نۆستالجيا لەڵاى ئەو سۆزگەلێكى ئارەزوبەخش نييە لەرابردوو، مێجوو دەكەوێتە دەرەوەى ئەو چێجو وێنەو مەدلوڵانەوە، حيكايەتێك نييە ببێتە سەرچاوەيەكى كاريگەر بۆئەو نۆستالجيايە، بەڵام خەياڵێكى نوی و سۆزگەلێكى عارفانە لەپشت هەر گەڕانەوەيەكەوە ئامادەيەو تێكەڵەيەكە لەئێستاو فەنتازيايەكە لەئايندەو فەلسەفەيەكە بۆ كوشنى نيشتيمانو داماڵينى لەهەر مانايەكى كڵاسيكى، هەوڵێكى گەورەشە بۆ كوشتنى حيكايەتو يادەوەرى، دواجار فەنتازياى سەفەرێكى گەورەيە بە سەرزەمينە بێسنورو بێكوتاييەكانى روانينو ناشوێنو ناحيكايەتو نازەمەندا.
دەرەنجام قەسيدەكانى بەختيار عەلى كەرنەڤاڵێكى بێكۆتاييە لەدەرەوەى زەمەنو بەناو زەمەنێكى ئەفسوناوی و ميتافەنتازيايەكى وێناكراويى زيهنييە بۆ هەڵوەشاندنەوەى ماناى شوێنو كوشتنى حيكايەتو نەخشەكێشانێكى نائەندازەييە بۆ دۆزينەى ماناى نوی و گوزارشتى نوی و تێڕامانو وێناكردنى لێشاوێك لەبوونەوەرى ميتافەنتازى نيۆ سەرزەمێنێكى يۆتۆپى لەناشوێنو نازەمەنو ناحيكايەتدا.

سەرچاوەكان:
1-Modern poem- A Norton Introduction Edited by Richard Elman & Robert O'Clair –Second Edition USA 1989
2-G.Charbonier, Op.pp110-111-113
3-N.Frye, Anatomy of criticism, precision u.p.1973
4-ئۆكتافيۆ پاز، شعر والنهايات القرن
 
Bachtyar Ali
Subjects
New Writing
Writing About
Theory Writing
Meeting
Poem
Novel
h Copyright© bachtyar-ali.com. All rights reserved.
Designed by
AKAM EnG
.
h