غەزەلنوس و سەردەمی بارۆنەکان
محه‌مه‌د ره‌شید فه‌تاح
|
ئێمه ته‌نیا له‌كاتی
خۆماندا ناژین، به‌ڵكو مێژووشمان له‌ته‌ك خۆماندا
هه‌ڵگرتووه
یوستیان گارده‌ر
قسه‌كردن له‌سه‌ر (به‌ختیار عه‌لی)،
ته‌نیا قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌و
بڕێك روداو‌و ورده گرێ و گوڵێكی نێو كاره
ئه‌ده‌بییه‌كانی، ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی له‌سه‌ر
وه‌ستان له‌سه‌ر قاچی ئه‌وو، ناو ده‌ركردن له
په‌نای ئه‌ودا له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌و ده‌نووسن،
ئه‌وانه ناتوانم بڵێم سه‌رجه‌میان، به‌ڵكو
بڕێكیان له توانایاندا نییه به چه‌كی مه‌عریفی
و فه‌لسه‌فییه‌وه بێنه نێو مه‌یدانه‌وه‌و
به‌راشكاوی بڵێن نووسه‌ر خواستی وایه‌و
ئامانجیه‌تی ئه‌و به‌ربه‌ستانه بڕووخێنێت و ئه‌و
ته‌لیسمانه‌ش به مه‌به‌ستی پاكسازی و چاكسازی
بشكێنێت، من وه‌ك خۆم هێنده به شه‌خسی خۆم
ئاشنانیم. ئێ دنیای ئه‌ده‌ب و به‌رهه‌می فیكری و
ئه‌ده‌بیش هه‌روا هاتووه، ئێمه له دووری
هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه، به شاكاره‌كانی (كافكا‌و
كامۆو ماركیزو پاموك و سه‌لیم به‌ره‌كات و
یه‌شاركه‌مال و ئه‌وانی دی) ئاشناین و قسه‌شمان
له‌باره‌یانه‌وه كردووه‌و به ئاستی بیر‌و بۆچوونی
خۆشمان هه‌ڵمانسه‌نگاندوون، كه‌چی رۆژێك له
رۆژانیش دوو به‌دوو له‌ته‌ك هیچ كام له‌و كه‌ڵه
نووسه‌رانه‌دا دانه‌نیشتووین، تا له نزیكه‌وه
ئاشنایه‌تییه‌كمان په‌یدا كردبێت، به‌ڵكو ته‌نیاو
ته‌نیا له رێگه‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كانیانه‌وه،
هزرو بیر‌و جۆری تێروانینیان بۆ ژیان و
سه‌رده‌مه‌كه‌یان ئه‌وانی پێناساندووین.
(به‌ختیار عه‌لی) خه‌ڵكی وڵاتی خۆمانه‌و سه‌رجه‌می
كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی و به‌رهه‌مه
فیكرییه‌كانیشی هه‌ڵقوڵاوی نێوجه‌رگه‌ی واقیعه
تاڵ و تفته‌كه‌ی خۆمانه، بۆیه به‌ر له ناسینی
خۆی، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وم پێده‌ناسێ و ئاستی
هۆشیاریی و ئه‌ده‌بی ئه‌ویشم پێ ئاشنا ده‌كات. كه
بۆ جاری دووه‌م رۆمانی (غه‌زه‌لنووس)م خوێنده‌وه،
هه‌ستمكرد، نووسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی پاشخانێكی
فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌رفراوانه‌و
هه‌روا له خۆشییه‌وه خۆی نه‌گلاندۆته كارێكی
(600) لاپه‌ڕه‌یی واوه، كه دواجار خوێنه‌ر
پرسیارگه‌لێكی لا دروستنه‌بێت و حاڵه‌تێكی تێڕامان
و لێوردبوونه‌وه‌ش به خۆیه‌وه نه‌بینێت.
ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكیش بێت، ره‌خنه‌ی
نادروست له‌م رۆمانه ده‌گرن، له رووی لایه‌نی
زمان و زمانزانی و رێنووس و خاڵبه‌ندییه‌وه،
هه‌روه‌ها له رووی كارتێكردن و وه‌رگرتن و
لێكچوونی هێندێ له رووداو‌و دیمه‌نه یه‌ك له‌دووی
یه‌كه‌كانی رۆمانه‌كه له چه‌ند رۆمان و كاری
ئه‌ده‌بی نووسه‌رانی دنیاوه، به‌لای منه‌وه
ئه‌وانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و به‌رگریكردن
له سیستمێك كه له سایه‌یدا خۆشگوزه‌رانن، ئه‌و
شتانه ده‌كه‌نه دارده‌ستێك بۆ لێدان و
سه‌ركوتكردنی رۆمانه‌كه‌و نووسه‌ری رۆمانه‌كه‌ش.
ده‌نا ئه‌و شته لاوه‌كییانه نابنه خه‌وشێك تا
ئه‌وكاره ئه‌ده‌بییه له‌به‌رچاوی خوێنه‌ر
بكه‌وێت و خوێنه‌ری خاوه‌ن مه‌به‌ستیش له
خوێندنه‌وه‌ی دووركه‌وێته‌وه.
(به‌ختیار) چه‌كداره به بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌كانی
عه‌قڵانییه‌تی یۆنانی كۆنه‌وه تا ده‌گاته
فه‌یله‌سووفانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
هه‌روه‌ها چه‌كداریشه به تێگه‌یشتن له قۆناغه
مێژووییه‌كانی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی تا
سه‌رده‌می ئێستا، دیسان شاره‌زاییه‌كی هه‌یه له
بواری هونه‌ری سینه‌ماو وێنه كێشان و مۆسیقادا،
هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی
دواكۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو، كارێكی
وا گه‌وره‌وگران بێنێته ئه‌نجام. شتێكی نوێ
ناوروژێنم و په‌رده‌ش له‌سه‌ر لایه‌نێكی شاراوه‌ی
وا هه‌ڵناده‌مه‌وه، كه بڵێم.. هیچ نووسه‌رێك،
یاخود هیچ خوێنه‌رێكی كارامه‌و وردبین تائێستا
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه په‌ی پێنه‌بردبێت،
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه كه بلێم.. دوای
خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه، یه‌كسه‌ر چه‌ند
سه‌ده‌یه‌ك گه‌ڕامه‌وه بۆ دواوه، بۆسه‌ده‌ی
(بارۆنه‌كان) واته سه‌ده‌ی حه‌ڤده، دروشمی
سه‌ره‌كی (بارۆنه‌كان) له‌سه‌ده‌ی ناوبراودا
ئه‌وه‌بوو (رۆژه‌كه بقۆزه‌ره‌وه). وه‌ك ده‌ڵێن
باری رامیاری سه‌ده‌ی (بارۆك) ده‌شێت له‌ته‌ك
هونه‌رو بیناسازی سه‌رده‌مه‌كه‌یاندا به‌راورد
بكرێت، بیناكانیان پڕ بوون له گۆشه‌ی پێچاوپێچ و
نادیار، به هه‌مانشێوه‌ش لایه‌نی رامیارییان
لێوان‌لێو بوو له كوشتنی لابه‌لاو فرت و فێلڕ و
ده‌سیسه‌و ته‌ڵه‌كه‌بازی. له غه‌زه‌لنووسدا
ده‌گه‌ینه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی وه‌ك (نۆڤالیس)
ده‌ڵێت (جیهان ده‌بێته خه‌ونێك و خه‌ونیش
ده‌بێته حه‌قیقه‌ت) كه‌واته ده‌توانم بڵێم
ئێسته‌ی ئێمه سه‌ده‌ی بارۆكی ئه‌وروپایه، واته
سه‌ده‌ی حه‌ڤده، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند
سه‌ده‌یه‌كیش به شێوه‌ی گاڵته‌جاڕی بێت، یاخود
مه‌رگه‌سات، سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی ئێمه، سه‌ده‌ی
حه‌ڤده‌ی ئه‌وروپایه. بۆیه قسه‌كردن له
غه‌زه‌لنووس، قسه‌كردنه له‌وجۆره ژیانه‌ی
(بارۆنه‌كان) له رووی ده‌سه‌ڵات و بیناسازی و خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خێرایه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی
شه‌كه‌ت و ماندووی نه‌داران و هه‌ناسه ساردان.
ئه‌ی گوایه بارۆنی خه‌یاڵ و بارۆنی كوله‌كه‌و
بارۆنی مریشك و بارۆنه‌كانی دی حاڵی حازر له
ته‌لارو كۆشكه ئه‌فسووناوییه‌كانیانداو له
ژووره داخراوه‌كانیاندا، هه‌مان سیاسه‌تی
له‌خشته‌بردن و چه‌واشه‌كاری پیاده ناكه‌ن؟ ئیدی
بۆچی ئه‌و راستییه فه‌رامۆشبكه‌ین و خۆمان له
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه بدزینه‌وه؟
دواجار ده‌ڵێم.. به‌ختیار زیره‌كانه،
هونه‌رمه‌ندانه له سه‌رده‌می ئێستای ده‌سه‌ڵاتی
ره‌های بارۆنه‌كاندا ده‌ستی خۆی وه‌شاندووه و
مێژوویه‌كیشی له دوای خۆی به‌جێهێشت، منیش وه‌كو
ئه‌و نووسه‌ره لاوه‌ی كه له رۆژنامه‌ی
هاووڵاتیدا غه‌زه‌لنووس و له خه‌وماكه‌ی (جه‌میل
سائب)ی له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا بۆ یه‌ك
مه‌به‌ست پێكه‌وه گرێدابوو، به راشكاوی ده‌ڵێم
غه‌زه‌لنووس و خاوه‌نی غه‌زه‌لنووس و باخه‌كانی
خه‌یاڵ به راستی رۆڵی مێژوویی خۆی
له‌سه‌رده‌مه‌كه‌یدا بینی و مایه‌ی ده‌ستخۆشی
لیکردنە.
٥-١١-٢٠٠٨
|
|
سه‌ره‌تا |